لهڕاگهێندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، لەچوارچێوەی ئەو پلانە ئەمنییەی بەسەرپەرشتی راستەوخۆی عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ تەھا عەبدولکەریم بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داڕێژراوە بۆ رۆژانی پێش جەژن، بەشەوو بەرۆژ سەرجەم ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەحاڵەتی ئامادەباشی زیاتردان لەبازارو شوێنە گشتییەکان، بەمەبەستی پاراستنی سەرو ماڵی ھاوڵاتیان و دابینکردنی کەشێکی ئارام بۆ ھاوڵاتیان.
پۆلیس ڕاشیگهیاند ، ئەوەی جێی خۆشحاڵییە تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی دزی و بڕینی جانتای ژنان لەناو بازاری شاری سلێمانیدا تۆمار نەکراوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.