Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:12

زیانه‌کانی ژەمی درەنگانی شه‌و

مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات
کوردستان TV
100%

 بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە زیانەکانی ژەمی درەنگانی ئێواران یان شەو ، له‌ وڵاتی ئیسپانیا توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدراوه‌ ، له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌مجۆره‌ ژه‌مانه‌ مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات .

له‌ هه‌واڵێكی " rotana " دا هاتووه‌ كه‌ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ لە پەیمانگای تەندروستی زانکۆی بەرشەلۆنە ئەنجامدراوە، ده‌ركه‌وتووه‌ ئەو کەسانەی ئێواران درەنگ نان دەخۆن یان شەوان پێش نوستن، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە زیاترە، بەتایبەت شێرپەنجەی مەمک، هاوکات شێرپەنجەی پرۆستاتی پیاوان بە رێژەی 25% . 

پسپۆرانی ته‌ندروستی ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه‌ كه‌ خێرایی کرداری هەرس خاودەبێتەوە لە خواردنی درەنگانی شەودا، هۆڕمۆنەکانی جەستە ناهاوسەنگ دەکات، چونکە هۆڕمۆنەکان لە شەودا کار بۆ رێکخستنی خەو کاتژمێری بایەلۆژی جەستە دەکەن .

یه‌كێك له‌م پسپۆرانه‌ی به‌شداری توێژینه‌وه‌كه‌ی كردووه‌ ئاشكرایده‌كات كه‌ توێژینەوەکە لەسەر 1800 حاڵەتی تووشبووی شێرپەنجەی مەمک و پرۆستات ئەنجامدراوە، هاوکات 2000 کەسیش کە تەندروستیان جێگیربووە، تێیدا چاودێری شێوازی خواردنیان کردوون، لەنێوان کاتەکانی ژەمی خۆراک و خەویاندا . 

له‌ كۆتاییدا پسپۆران ئه‌وه‌ ده‌لێن كه‌ خواردنی ژەمەکان لە رۆژدا، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.