Erbil 12°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 09:58

ره‌حمانی به‌ زمانی فه‌ره‌نسی کتێبێک بڵاوده‌کاته‌وه‌

لەلایەن زانکۆکانی ئەورووپاوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە
کوردستان TV
100%


نووسه‌ر و وه‌رگێری كورد " وریا ره‌حمانی " كه‌ گه‌نجێكی خه‌ڵكی كرماشانه‌ ، له‌ ژێر ناوی " فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتی كورد " به‌ زمانی فه‌ره‌نسی كتێبێكی نووسیوه‌ و هه‌ر له‌م وڵاته‌ چاپ و بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ .

ئه‌م نوسه‌ره‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاشكرایكردووه‌ ، كتێبی " فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کورد " ی لە دووتوێی 623 لاپەڕە بە زمانی فەرەنسی نووسیوە و لەلایەن زانکۆکانی ئەورووپاوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە .

 پێشتریش کتێبەکانی " چیرۆک و ئەفسانە کوردییەکان، ٩٩ چیرۆک و ئەفسانەی رۆژهەڵاتی کوردستان، بیرەوەرییەکانی من و کتێبێ فەرهەنگی سیاسی و مێژویی کوردی" لە زمانی کوردییەوە کردووەتەوە فەرەنسی و چاپ و بڵاوی کردووەتەو .

وریا ره‌حمانی له‌ شاری كرماشان له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ دایك بووه‌ و ساڵانی رابردووش له‌ لە هەرێمی کوردستانیش لەبارەی مێژووی سیاسی، فەرهەنگی و بەڵگەنامە نهێنییەکانی کورد لە بەریتانیا و ئەمریکا چەندین کتێبی بەنرخی چاپ و بڵاو کردووەتەوە .
 

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.