Erbil 31°C یەکشەممە 16 ئاب 13:24

عەلی حوسێن: پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێم نزیکە و کۆبوونەوەی باڵا ئەنجام دەدرێت

100%

عەلی حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە پڕۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو و بڕیارە بەم زووانە کۆبوونەوەی ئاستبەرز لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا ئەنجام بدرێت. ناوبراو جەختی کردەوە کە پارتی هەمیشە ئامادەیی نیشانداوە بۆ سازشکردن لە پێناو پاراستنی یەکڕیزی و سەقامگیریی وڵاتدا.

بەرپرسەکەی پارتی ئاماژەی بەوە کرد، کە حزبەکەی دەسپێشخەری کردووە و لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی وەک نەوەی نوێ، کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی قسەی کردووە بۆ ئەوەی بەشداری لە حکوومەتدا بکەن.

عەلی حوسێن گوتی: "ئێمە لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش کارمان کردووە تاوەکو دڵنیابین لەوەی هەرێمی کوردستان بە یەکگرتوویی و پارێزراوی دەمێنێتەوە".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، عەلی حوسێن وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە کە باس لە لاوازبوون یان نەمانی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکەن و گوتی: "ئەوانەی باس لە نەمانی هەرێمی کوردستان دەکەن، تەنیا خەریکی بڵاوکردنەوەی خەیاڵ و قسەی دووبارەن".

ناوبراو دووپاتی کردەوە کە قەوارەی هەرێم بەهێزە و پڕۆسەی سیاسی بەرەو قۆناغێکی نوێی ئاوەدانی و پێکهێنانی حکوومەتێکی کارا هەنگاو دەنێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.