بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو ڕایگەیاند، پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.\
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ 1 بۆ 3 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە.
بۆ سبەی دووشەممە 17ـی ئاب، بە پێی پێشبینەکانی کەشناسی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور هەوەها پلەی گەرما بەردەوام دەبێت لە نزمبوونەوە و 1 بۆ 3 پلەی دیکە دادەبەزێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | یەکشەممە | دووشەممە |
| هەولێر | 40 | 38 |
| سلێمانی | 39 | 37 |
| دهۆک | 39 | 36 |
| هەڵەبجە | 42 | 38 |
| زاخۆ | 40 | 38 |
| گەرمیان | 45 | 42 |
| ئاکرێ | 40 | 38 |
| چەمچەماڵ | 41 | 39 |
| پیرمام | 38 | 36 |
| حاجی ئۆمەران | 30 | 26 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.