Erbil 31°C یەکشەممە 16 ئاب 20:27

عەلی زەیدی پیرۆزبایی 80 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

100%

عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەیامێکدا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی، کادیران و جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بەبۆنەی تێپەڕبوونی 80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی ئەو حیزبەدا.

عەلی زەیدی لە پەیامەکەیدا هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ پارتی خواست و ڕۆڵی ئەو حیزبەی لە مێژووی سیاسیی عێراقدا بەرز نرخاند.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەم یادە دەرفەتێکە بۆ بیرهێنانەوەی کاروانی سیاسیی پارتی و ئەو بەشدارییە کارایەی کە لە ژیانی نیشتمانیی وڵاتدا هەیبووە لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی تری عێراق.


عەلی زەیدی جەختی لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی کاری هاوبەش کردەوە تاوەکو بنەماکانی هاوبەشی لە نیشتماندا جێگیر بکرێن و سەقامگیریی وڵات زیاتر بپارێزرێت.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتی کردەوە کە ئامانجی سەرەکیی حکوومەتەکەی پاراستنی یەکپارچەیی و سەروەریی خاکی عێراقە. ناوبراو گوتی: "پێویستە هەموومان پێکەوە کار بکەین بۆ بونیادنانی داهاتوویەک کە تێیدا تەواوی خواست و داواکارییەکانی هاوڵاتیان بەدی بێت."

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.