ڕۆژی یەكشەممە 19ـی 8ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ عەبدوڵڵا عەجیل یاوەر ئەلشەمەری كەسایەتی ناسراوی عێراقی و سەرۆكی هۆزی شەمەر كرد.
لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی و ئەمنی عێراق و كاركردن بۆ پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكان و نەهێشتنی ئاسەواری هزری تیرۆر و توندڕۆیی تاوتوێ كرا. هەروەها ڕۆشناییش خرایە دۆخی ئاوارەكان و پڕۆسەی گەڕانەوەی ئەو خەڵكانەی كە بەهۆی هاتنی تیرۆریستانی داعش ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.