Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 19:51

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای هاوپەیمانی میحوەری وەتەنی عێراق دەکات

پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق و سوودوەرگرتن لە ئەزموون و هەڵەكانی ڕابردوو ئاڵوگۆڕ كرا
کوردستان TV
100%


ڕۆژی یەكشەممە 19ـی 8ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای هاوپەیمانیی میحوەری وەتەنی عێراق بە سەرۆكایەتی شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانیی میحوەری وەتەنی كرد.

لە دیدارێكدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق و سوودوەرگرتن لە ئەزموون و هەڵەكانی ڕابردوو ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوە هەردوولا هاوڕا بوون كە پێویستە گەرەنتی و میكانیزمی ڕوون بۆ پابەندبوون بە دەستوور و جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكان دابنرێت بە جۆرێك كە ڕێگە لە تاكڕۆیی لە بەڕێوەبردنی وڵات و پەراوێزخستنی پێكهاتەكان بگیرێت.

كۆبوونەوەكە جەختیشی لە هەماهەنگی و پەیوەندیی بەردەوامی هەردوولا كردەوە بۆ بەشداریی كارا لە پڕۆسەی سیاسی و جێبەجێكردن و ڕەچاوكردنی ئەو بنەمایانەی كە لە خزمەت شەراكەتی هەموو پێكهاتەكان بێت لە حكوومەتی داهاتووی عێراقدا.

جێگەی ئاماژەپێكردنە لەو كۆبوونەوەیەدا د. ڕۆژ نووری شاوێس و هۆشیار زێباری و مەحموود محەمەد ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.