Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 19:21

پۆلیسى هه‌ولێر له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ى ڕێگاى هه‌ولێر - که‌رکوک ڕاگه‌یاندراوێکى بڵاو کرده‌وه‌

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت: ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ڕێکەوتی (۱۹/۸/۲۰۱۸)، دوای هەوڵ و ماندوبونێکی زۆر لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت عوسمان بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئامادە بوو لە بازگەی پردێ بەمەبەستی کردنەوەی ڕێگای سەرەکی نێوان (هەولێر - کەرکوک)، بۆئەوەی ڕێگا خۆشکەر بێت بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر و کەرکوک بۆ ڕاپەڕاندنی کاری ڕۆژانەیان بەشێوەیەکی ئاسان.


دوای 16ی ئۆكتۆبەر له‌ شارۆچكه‌ی پردێی سەر بە پارێزگای كەركووك بەھۆی ھێرشی حەشدی شەعبی و ھێزەكانی عێراق بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە زیانی بەركەوتوو، بەوھۆیەوەشە ھاتووچۆ لەو رێگەیه‌ پەكی كەوت، دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخەكە ھەرێمی كوردستان یەكلایەنە لە لای خۆیەوە رێگاكەی كردەوە .


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.