Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 19:51

ئه‌ڵمانیا داوای یارمه‌تی له‌ کچه‌ ئێزدییه‌که‌ ده‌کات تاوه‌کو داعشه‌که‌ بگرن

ئه‌شواق حه‌جى حه‌مید ته‌علو ئه‌و كچه‌ ئیزیدییه‌ى كه‌ بۆ ماوه‌ى نۆ مانگ له‌ ژێر ده‌ستى چه‌كدارێكى داعشدا بوو
ئه‌ڵمانیا داوا له‌ كچه‌ ئیزیدیكه‌ ده‌كات تا داعشكه‌كه‌ بگرن
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، داواكارى گشتى فیدرالیى ئه‌ڵمانیا داواى له‌ ئه‌شواق ته‌علو كردووه‌ بگه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا تا یه‌رمه‌تیان بدات بۆ دوزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنى ئه‌و داعشه‌ى كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا بینیویه‌تى.

ئه‌شواق حه‌جى حه‌مید ته‌علو ئه‌و كچه‌ ئیزیدییه‌ى كه‌ بۆ ماوه‌ى نۆ مانگ له‌ ژێر ده‌ستى چه‌كدارێكى داعشدا بوو، دواى هه‌ڵهاتنى و رزگاربوونى له‌ ئه‌ڵمانیا هه‌مان داعش ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ له‌ مووسڵ پێى فروشار بوو و به‌ شێوازێكى خراپ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ كردووه‌. 

فراوكه‌ كۆهله‌رى پارێزه‌رى ئه‌ڵمانى له‌ داواكارى گشتى دادگاى فیدرالیى ( BHG Bundesgerichtshof) له‌ شارى كارلسروهه‌ى ئه‌ڵمانى و وته‌بێژى داواكارى گشتى ئه‌ڵمانیایه‌ له‌ (BHG)  ڕایگه‌یاند : ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌ ئه‌شواق ته‌علو به‌ ئێمه‌ى دابوو ورد و دروست نه‌بوو به‌پێى پیویست تا بتوانین داعشه‌كه‌ ده‌سنیشان بكه‌ین .

كۆهله‌ر هه‌روه‌ها وتى: ئه‌گه‌ر ئێمه‌ هه‌ر ده‌رفه‌تێكمان بۆ بره‌خسێت تا كه‌سێك بگرین، ده‌ستبه‌جێ ده‌یگرین و ئه‌گه‌ر زانیاری زیاترمان به‌ ده‌ست بكه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌وا ئێمه‌ به‌دواى ده‌كه‌وین تاكو ده‌یدوزینه‌وه‌ .

هه‌روه‌ها وتى: ئه‌شواق مافى خۆیه‌تى له‌ چوارچێوه‌ى یاسا بگه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا و یارمه‌تى پۆلیسى ئه‌ڵمانیا بدات بۆ گرتنێ ئه‌و داعشه‌ى ئه‌شواقى گرتبوو و ناوى ئه‌بو هه‌مام بووه‌ چونكه‌ تواناكانمان له‌ سنوورى ئه‌ڵمانیا كۆتاى پێدێت.

فراوكه‌ كۆهله‌رى پارێزه‌رى ئه‌ڵمانى له‌ داواكارى گشتى دادگاى فیدرالیى ئه‌وه‌ هێناوه‌ته‌ بیر كه‌ پێش دوو ساڵ داواكارى گشتی ئه‌ڵمانیا پشكنینێكى تایبه‌تیان كردووه‌ بۆ گومان لێ كراوه‌كان كه‌ تاوانى جه‌نگیان ئه‌نجام داوه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعش، به‌شێك له‌و پشكنینه‌ كوشتنى هه‌زاران ئیزیدی بووه‌ له‌ لایه‌ن چه‌كداره‌ توندره‌وه‌كانى داعش له‌ ساڵى 2014.

ئه‌شواق ته‌علو به‌ سپوتنكیكى ڕاگه‌یاند: من مانگ و نیوێك چاوه‌روانم كرد ئه‌وان هیچ شتێكیان بۆ نه‌كردم و له‌ كۆتاییدا ئه‌وه‌م هه‌ڵبژارد بگه‌رێمه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆم كه‌ ئه‌ویش عێراقه‌ و هه‌رگیز نه‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا كه‌ هه‌رچه‌نده‌ دۆخى گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان له‌ عێراق ترسناكه‌ .

ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌سوشیه‌تید پریس له‌سه‌ر زاری ئه‌شواق ته‌علو رایگه‌یاندوه‌ كه‌ ئه‌و ئاماده‌ نییه‌ قوربانى به‌ شه‌ره‌فى بدات له‌ ئه‌ڵمانیا،.

هه‌روه‌ها وتى " ئه‌گه‌ر منیان برفاندایه‌ و بكوژرابام له‌ ئه‌ڵمانیا، كێ ده‌یزانى و كێ ده‌یدۆزیه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌یان به‌سه‌رما هێناوه‌".

جێى ئاماژه‌یه‌ ئه‌شواق حه‌جى حه‌مید ته‌علو كچه‌ كوردێكى ئێزیدیه‌ بۆ ماوه‌ى نۆ مانگ له‌ ژێر ده‌ستى چه‌كداریكى داعشدا مابووه‌وه‌ به‌ ناوى ئه‌بو هومام دواى رزگاركردنى بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى ده‌روونى ره‌وانه‌ى وڵاتى ئه‌ڵمانیا كرابوو.

ئه‌شواق ته‌علو له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ شه‌قامى یه‌كێك له‌ شاره‌كان هه‌مان ئه‌و داعشه‌ ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ له‌ مووسڵ پێى فرۆشرابوو و به‌ شێوازێكى خراپ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ كردووه‌ دواى بینیینه‌وه‌ى جارێكى دیكه‌ هه‌وڵى رفاندنى ده‌دات و بۆیه‌ ئه‌شواق به‌ناچارى له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌گه‌رێته‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان.

رووداوى ئه‌شواق ته‌علو هاوشیوه‌ى سه‌دان كچى كوردى دیكه‌ى ئیزیدیه‌ له‌ 3ى ئابى 2014دا كه‌وتوو‌ته‌ ده‌ستى داعش، ئه‌وكات ته‌مه‌نى 19 ساڵ بووه‌ و به‌ 100 دۆلار فرۆشراوه‌ته‌ چه‌كدارێكى داعش به‌ناوى ئه‌بو هومام، به‌ڵام له‌ تشرینى یه‌كه‌مى هه‌مان ساڵدا توانى خۆی رزگار بكات و بگه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان، دواى رزگاربوونى له‌ ده‌ستى رێكخراوى تیرۆرستى داعش، له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ى له‌ ئه‌ڵمانیا مافى په‌نابه‌ریان وه‌رگرت.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.