قوربانی كردن یه‌كێكه له رێورسه‌كانی ئیسلام و گه‌ورترین قوربانیدانه له به‌نده وه بۆ خوداكه‌ی خۆی ، به‌تایه‌به‌تی كاتێ پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم داواكه‌ی خودای به‌بێ دوودڵی جێبه‌جێكرد ،كاتێ خودا داوای لێ‌كرد سه‌ری كوڕی خۆی (ئیسماعیل) ببڕێت ، به‌ڵام خودای مه‌زن به‌رانێكی بۆ نارد له‌جیاتی ئه‌و كوڕه‌كه‌ی سه‌ری ببڕێت.
بۆیه ئیستا وه‌كو سونه‌تێك له‌هه‌مان كاتدا وه‌كو ئه‌ركێك بۆئه‌و موسڵمانانه‌ی توانای مادیان هه‌یه ده‌بێ له جه‌ژنی قورباندا قوربانی بكه‌ن.
عه‌ره‌به‌كان پێش ئیسلام قوربانیان ده‌كرد به‌مه‌به‌ستی نزیك بوونه‌وه له خواوه‌نده‌كان شێوه‌ی قوربانیش جۆراوجۆر بوو ته‌نیا قوربانی ئاژه‌ڵ نه‌بوو به‌ڵكو هه‌ندێ جار مرۆڤیان ده‌كرده قوربانی له هه‌ندێ له ئایینه‌كان منداڵه‌كانی خۆیان ده‌كرده قوربانی.
قوربانی له ئاینی یه‌هودا:
به‌پێی سه‌رده‌می كۆن قوربانی لای یه‌هودییه‌كان بریتی بوو له مانگای سوور وه‌كو یه‌كێك له بنماكانی قوربانیكردن مانگاكه ده‌سوتێن خۆڵه‌مێشكه‌ی له گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵ ده‌كرێت وه‌كو پاك بوونه‌وه‌ی مرۆڤ به‌كار ده‌هات.
قوربانیكردن له ئایینی مه‌سیحی دا:
له كتابی مقدسدا هاتووه له كاتی له‌دایك بوونی مه‌سیح یوسف و مه‌ریم دوو كۆتریان كردوه به قوربانی تائیستاش له هه‌ندێ گونده‌كانی وڵاتی یۆنان مامز و كه‌ڵه‌شێر پێكه‌ش به پیاوانی ئایینی (ئه‌رسوزكس) ده‌كرێت.
قرتاچییه‌كان و قوربانیكردن:
به پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی مێژوو كۆمه‌ڵگای قرتاچییه‌كان بۆ نزیك بوونه‌وه له خواوه‌نده‌كان سه‌ری منداڵه‌كانی خۆیان ده‌بڕی.
قوربانیكردن له‌لای هندۆسه‌كان:
قوربانی كردن له‌لای هندۆسه‌كان له فیستڤاڵێكدا به هه‌زران ئاژه‌ڵ سه‌رده‌برن وه‌كو گامێش ومامز له‌گه‌ڵ كۆتر به‌و نیازه‌ی به‌خت یاوه‌ریان بێت.
قوربابی لای چینیه‌كان:
چینیه كۆنه‌كان مرۆڤیان ده‌كرده قوربانی بۆ خوانده‌كان ، به‌و نیازه‌ی به ئاواته‌كانی خۆیان بكه‌ن.
سه‌رچاوه/ ئه‌لیوم ئه‌لسابع
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.