Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 13:18

کونسوڵی گشتی ئیمارات نامەیەکی تایبەتی جێنشینی ئیماراتی بە سەرۆک بارزانی گەیاند

سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە كونسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر کرد
کوردستان TV
100%

ڕۆژی شەممە 18ـی 8ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ڕاشد ئەلمەنسوور كونسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر كرد.

لەدیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی ئیماراتی عەرەبیی یەكگرتوو نامەیەكی تایبەتی شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان جێنشینی میری ئیماراتی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و سەرۆك بارزانیش وێڕای سوپاسگوزاری بۆ جێنشینی ئیمارات و كونسوڵی گشتیی ئیمارات، دەستخۆشی لە كار و چالاكییە خێرخوازییەكانی دەوڵەتی ئیماراتی كرد لە یارمەتیدانی ئاوارە و پەنابەران لە عێراق و كوردستان و هەروەها جەختیشی لە دۆستایەتی و بەردەوامیی پەیوەندی لەنێوان هەردوولا كردەوە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.