به‌پێى هه‌واڵه‌كانى وڵاتى نه‌مسا دوێنى شه‌ممه 18ى ئابى 2018، ڤلادمیر پوتین سه‌رۆكى رووسیا له ئاهه‌نگى هاوسه‌رگیرى كارین كنایسل، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتى نه‌مسا سه‌ما ده‌كات.
ڤلادمیر پوتین سه‌رۆكى رووسیا به‌شدارى له ئاهه‌نگى هاوسه‌رگیرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كرد، پوتین له كاتى گه‌یشتنى بۆ ئاهانگهكه چه‌پكه گوڵێكى جوان هه‌ڵ ده‌گرێت و پێشكه‌شى كارین كنایسلى ته‌مه‌ن 58 ساڵ ده‌كات له ئاهه‌نگه‌كه.
كارین كنایسل، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتى نه‌مسا هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دار وولفگانگ مایلینگهر كرد و ئاهه‌نگه‌كه له شارى ستیریاى سه‌ر به وڵاتى نه‌مسا سازكرا.
پوتینى سه‌رۆك رووسیا له ئاهه‌نگه‌كه به زاراوه‌ى ئه‌ڵمانى قسه‌ى كرد و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كارینى بووكه خاندا سه‌مایه‌كى جوانیان كرد و بووكه‌كه‌ش كراسێكى كلتوورى باوى نه‌مسایى له‌به‌ر كردبوو.
پوتینیش له‌گه‌ڵ خۆیدا پیاوێكى میوزیك ژه‌نى خه‌ڵكى قهوقازیى هێنابوو تا ئاهه‌نگه‌كه خوشتر بكات و گۆرانى و میوزیك بۆ بووك و زاوا‌و و نزیكه‌ى 100 میوان له ئاهه‌نگه‌كه‌دا بژه‌نێت و ئاماده‌بوان كاتێكى خوشتر به‌سه‌ر به‌رن.
له كۆتاییدا ڤلادمیر پوتین سه‌رۆكى رووسیا زۆر به‌گه‌رمى خوداحافیزى له كارین كنایسلى بووكه خانی وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتى نه‌مسا و زاواكه‌ى كرد.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.