Erbil 5°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 06:11

له‌ڕووداوێکى هاتووچۆدا که‌سێک گیانى له‌ده‌ست دا

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى ڕاپه‌رین ڕایده‌گه‌ێنێت ، كاتژمێر 11 ى شه‌وی ڕابردوو  له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان چوارقوڕنه‌- هیزۆپ له‌ نزیك گوندی هیزۆپ ئۆتۆمبێلێكی‌ ته‌كسی‌ و بارهه‌ڵگرێك پێكیاندا دا.

  له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، شۆفێره‌كه‌ به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامی‌ رووداوه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ست دا ، "شۆفێری ته‌كسییه‌كه‌ ناوی (م.م.ٲ.)ه‌ و ته‌مه‌نی‌ 28 ساڵه‌ی‌ و دانیشتووی شاری هه‌ولێره‌.

 پۆلیس وتیشى ، دوای ئه‌نجامدانی توێكاری پزیشكی، ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌".

 له‌كۆتادا پۆلیس ڕایده‌گه‌ێنێت  شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌  به‌ناوی (س.ٲ.م.) ته‌مه‌ن 33 به‌ڕه‌گه‌ز كوردی‌ باكووری كوردستانه‌ و دانیشتووی شاری دیاربه‌كره‌ و به‌پێی مادده‌ی (24) له‌ یاسای هاتووچۆ به‌ بڕیاری دادوه‌ر راگیراوه‌.

 

تێبینى - وێنه‌ی هه‌واڵ له‌ئه‌رشیف وه‌رگیراوه‌

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.