Erbil 10°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 18:59

کۆفى ئه‌نان سه‌رۆکى پێشووى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانی و براوه‌ى خه‌ڵاتى نۆبڵ کۆچى دوایى کرد

كۆفى ئه‌نان له‌ دایكبووى ساڵى 1938 له‌ شارى كۆماسى له‌ وڵاتى گانا
كۆفى ئه‌نان سه‌رۆكى پێشووى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریكا
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18ى ئابى 2018، كۆفى ئه‌نان سه‌رۆكى پێشووى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ شارى بێرن له‌ وڵاتى سویسرا له‌ ته‌مه‌نى 80 ساڵیدا كوچى دوایى كرد.

كۆفى ئه‌نان له‌ دایكبووى ساڵى 1938 له‌ شارى كۆماسى له‌ وڵاتى غانا و ده‌رچووى زانكۆى كۆماسى بووه‌ له‌ به‌شى زانست و ته‌كنه‌لۆجیا پاشان به‌ردوام بووه‌ له‌ خوێندن له‌ زانكۆى مه‌ك ئه‌لیسته‌ر له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و له‌ساڵى 1972 بڕوانامه‌ى ماسته‌رى به‌ده‌ست هێنا له‌ په‌یمانگاى ته‌كنه‌لۆجیاى ماساچووسیتس.

به‌گۆێره‌ى زانیارییه‌كانى ماڵپه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆفى ئه‌نان له‌ ساڵى 1961 چووته‌ نێو ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و وه‌ك كارگێڕى پرسى بوودجه‌ى ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهان له‌ جنێف ده‌ست به‌كار ده‌بێت.

كۆفى ئه‌نان له‌ ساڵانى 1997 بۆ 2006 سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بووه‌ له‌ ساڵى 2006 خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى پێ به‌خشراوه‌. 

كۆفى ئه‌نان له‌ دواى خۆى خێزانه‌كه‌ى به‌ ناوى نان ماریا ئه‌نان و سێ منداڵى كە دوو كچ به‌ ناوه‌كانى ئه‌ما و نینا ئه‌نان و كوریك به‌ ناوى كۆجو ئه‌نان به‌ جێهێشتووه‌ .

ئاماده‌كردن وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.