Erbil 9°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 19:10

به‌رپرسێکى باڵاى پارتى : سه‌رۆکمان ته‌نها بۆ کوردستان تێکۆشاوه‌ و بۆیه‌ش هیوای هه‌ر چوار به‌شی کوردستان بووه‌

سه‌ركردایه‌تی گه‌لێکی به‌ش خوراو ده‌كات بۆ به‌دیهێنانی هیواكانی
کوردستان TV
100%


 ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك  له‌یادی 16 ى ئاب یادی 72 ساڵه‌ى دامه‌زراندنی پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌نوسێت و له‌به‌شێكی نووسینه‌كه‌دا هاتووه‌ ، پارتى 72 ساڵه‌  سه‌ركردایه‌تى گه‌لێكى به‌ش خوراو ده‌كات ، بۆ به‌دیهێنانى هیواكانى ، به‌رگه‌ی ده‌یان پلانگێری گرتووه‌، شكاوه‌ به‌ڵام نه‌كه‌وتووه‌ و ھەمو جار سه‌ربه‌رزانه‌ هه‌ڵساوه‌ته‌وه‌.
 ناوبراو له‌به‌شێكی دیكه‌ى نووسینكه‌یدا ڕایده‌گه‌ێنێنت ، پارتى دیموكراتى كوردستان سه‌دان هه‌زار مێرخاس و شۆرشگێری پێ گه‌یاندووه‌ و هه‌زاران قاره‌مانی له‌م رێگه‌یه‌ كردۆته‌ قوربانی ، سه‌رۆكه‌كه‌ی ته‌نها بۆ كوردستان تێكۆشاوه‌ و بۆیه‌ش هیوای هه‌ر چوار به‌شی کوردستان بووه‌


ده‌قى نووسینكه‌ى ئاراس حه‌سۆ میرخان 
پارتی ٧٢ ساڵه‌…
-سه‌ركردایه‌تی گه‌لێکی به‌ش خوراو ده‌كات بۆ به‌دیهێنانی هیواكانی.
-بۆته‌ ئامانج و په‌لاماری درندانه‌ی دوژمنانی ئه‌م گه‌له‌ و خۆراگر ماوه‌ته‌وه‌.
-به‌رگه‌ی ده‌یان پلانگێری گرتووه‌، شكاوه‌ به‌ڵام نه‌كه‌وتووه‌ و ھەمو جار سه‌ربه‌رزانه‌ هه‌ڵساوه‌ته‌وه‌.
سه‌دان هه‌زار مێرخاس و شۆرشگێری پێ گه‌یاندووه‌ و هه‌زاران قاره‌مانی له‌م رێگه‌یه‌ كردۆته‌ قوربانی.
-كوردستانی بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و ئاینه‌كان ویستووه‌، دین و كلتور و ره‌گه‌ز لای وئه‌و پێوه‌ر نه‌بوون، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی بۆ كوردستان تێكۆشاوه‌ لای پارتی خۆشه‌ویست بووه‌.
-سه‌رۆكه‌كه‌ی ته‌نها بۆ كوردستان تێكۆشاوه‌ و بۆیه‌ش هیوای هه‌ر چوار به‌شی کوردستان بووه‌.
-سه‌ربه‌رزانه‌ ماوه‌ته‌وه‌. حزبی هه‌موو كوردستانییانه‌ و هیوای هه‌مووشیانه‌ بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونی دروستكردنی نشتیمانێك بۆیان.

1


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.