Erbil 9°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 19:16

به‌وێنه‌ ... قائیمقامییه‌ت هاوڵاتیان ئاگادارده‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌م جۆره‌ گۆشته‌ نه‌کڕن‌

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ ، قائیمقامییه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت به‌رده‌وامه‌ له‌ رێگری كردن له‌ سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ و فرۆشتنی گۆشته‌كه‌ی له‌سه‌ر شه‌قام و شاڕێكارن به‌ نایاسایی.


گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند؛ بە مەبەستی ڕێگری كردن لە سەربڕینی ئاژه‌ڵ و فرۆشتنی گۆشته‌كه‌ی لەسەر شەقام وشوێنەگشتییەكانی ناوشاری سلێمانی، لیژنەی سێ دەستیان گرت بەسەر زیاتر له‌ حه‌فتا كیلۆگرام گۆشتی سور لەسەر شەقامی گشتی سلێمانی – تاسڵوجە، كه‌به‌ده‌ر له‌ رێنمایه‌كانی ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستی سه‌ربڕابوون.


وتی؛ به‌پێی رێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری سلێمانی، پێویسته‌ ئاژه‌ڵ به‌ر له‌سه‌ربڕین و پاش سه‌ربڕین پشكنینی بۆ ئه‌نجام بدرێت تا دڵنیا بنه‌وه‌ له‌ سه‌لامه‌تی گۆشته‌كه‌ بۆ خواردن و نه‌بونی زیان بۆسه‌ر ته‌‌ندروستی مرۆڤ.


رونیكرده‌وه‌؛ ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان و‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی كوشتارگه‌كان سه‌رده‌بڕرێت پشكنینه‌كانی بۆ ئه‌نجام نه‌دراوه‌، خواردنی گۆشته‌كه‌ی مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروستده‌كات.‌


 وتیشی؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئه‌و گۆشته‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌‌ راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت و ئه‌و كەلوپەلانەی لەپیشه‌كه‌دا بەكارهێنراون له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌، له‌ناوبراون.

 

1

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.