Erbil 10°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 18:40

جیاوازی نێوان هێلکه‌ی سپی و قاوه‌یی چییه‌؟

په‌یوه‌ندی به‌ جۆری مریشكه‌كه‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئاشكرایه‌ هێلكه‌ باشترین خۆراكه‌ بۆ مرۆڤ، به‌هۆی بونی پرۆتینێك، كه‌ هه‌رسی ئاسانه‌، هه‌روه‌ك ڤیتامینه‌كان و ئه‌و پێكهاته‌ كیمیاوییانه‌ی تێدایه‌، كه‌ له‌ش پێویستی پێیه‌تی.

هه‌ندێك كه‌س پێیانوایه‌ هێلكه‌ی قاوه‌یی سودی زیاتره‌، به‌ڵام زانایان ده‌ڵێن ره‌نگی توێكڵی هێلكه‌ ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌ جۆری مریشكه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌.

هه‌روه‌ك ئه‌و مریشكانه‌ی په‌ڕه‌كانیان سپییه‌، هێلكه‌ی سپی ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ش كه‌ په‌ڕه‌كانیان ره‌نگاوڕه‌نگه‌، هێلكه‌ی قاوه‌یی ده‌كه‌ن به‌پێی جیاوازی جۆری ره‌نگه‌كانیان، به‌ڵام زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ په‌یوه‌ندی به‌ جۆری ئه‌و خواردنه‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ مریشكه‌كه‌ ده‌یخوات.

ئه‌گه‌ر خواردنه‌كه‌ی بڕێكی زۆر كارۆتینی تێدابوو، ئه‌وا زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌كه‌ی زه‌ردێكی تۆخ ده‌بێت.

له‌كاتی كڕینی هێلكه‌ش، ده‌بێت ره‌چاوی واده‌ی به‌سه‌رچون و نه‌بوونی درزو شكاوی توێكڵه‌كه‌ی بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێته‌هۆی چونه‌ژووره‌وه‌ی به‌كتریا.

هه‌روه‌ها ده‌بێت پێش هه‌ڵگرتنی هێلكه‌ له‌ ساردكه‌ره‌وه‌دا، باش بشۆردرێته‌وه‌ و پاك بكرێته‌وه‌ له‌ به‌كتریاكانی وه‌ك سالمۆنێلا و ئه‌و ماده‌ پارێزه‌ره‌ی له‌سه‌ر توێكڵی هێلكه‌ بوونی هه‌یه‌. سوور بخۆ.

سه‌رچاوه‌/نه‌وا

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.