Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 07:43

ئه‌مریکا به‌شێک له‌ یارمه‌تییه‌ داراییه‌کانی له‌سه‌ر سووریا ده‌بڕێت

نیازی نییه‌ چیتر 200 ملیۆن دۆلار بدات به‌ سووریا
ئه‌مریكا به‌شێك له‌ یارمه‌تییه‌ داراییه‌كانی له‌سه‌ر سووریا ده‌بڕێت
کوردستان TV
100%

به‌ له‌به‌رچاو گرتنی زیادبوونی یارمه‌تییه‌كانی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتیی دژی داعش بۆ دابینكردنی  سه‌رچاوه‌ داراییه‌كانی پڕۆژه‌ی سه‌قامیگریی له‌ سووریا، حكومه‌تی ئه‌مریكا كه‌ نیازی هه‌یه‌ له‌ جه‌نگی سووریا بێته‌ ده‌ره‌وه‌، یارمه‌تییه‌ داراییه‌كانی خۆیشی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ببڕێت.

هه‌واڵه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری چه‌ندین به‌رپرسی ئه‌مریكییه‌وه‌ بڵابووه‌ته‌وه‌ كه‌ نه‌یانویستووه‌ ناوی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن و ئه‌وانیش باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ حكومه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌م بابه‌ته‌ی به‌ ئه‌ندامانی كۆنگرێس راگه‌یاندووه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ حكومه‌تی دۆناڵد ترامپ به‌ كۆنگرێسی راگه‌یاندووه‌ كه‌ نیازی نییه‌ چیتر 200 ملیۆن دۆلار بدات به‌ سووریا كه‌ پێشتر به‌ مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیریی پێشكه‌شی ئه‌م وڵاته‌ی ده‌كرد.

به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه‌ هه‌واڵه‌كه‌یان راگه‌یاندووه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ واشنتن نیازی وایه‌ هه‌مان ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ بوارێكی دیكه‌دا له‌ سووریا خه‌رج بكات.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.