Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 07:30

بەتەمەنترین حاجی هەرێم بۆ ئەمساڵ تەمەنی ٩٨ ساڵە و بچوکترین حاجیش ته‌مه‌نی ۱۸ ساڵه

تیمی ڕاگەیاندنی حەج
کوردستان TV
100%

لەکۆی ٥٤٦٩ حاجی ھەرێمی کوردستان، حاجی (حه‌مه‌د ئیبراھیم ئه‌بوبه‌كر) سکتانی لەدایک بووی ساڵی ١٩٢٠ه‌و خەڵکی ناحیە ى سکتانى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێره‌، ناوبراو ڕایگەیاند کە زۆر خۆشحاڵە خوای گەورە یارمەتی داوه حەجی پیرۆزی بۆ ڕەخساندووە، هه‌روه‌ها گوتی: گەرچی تەمەنێکی زۆرم ھەیە، بەڵام سوپاس بۆ خوا ھەرچۆنێک بێت کارەکانی خۆم و پێداویستییەکانم جێ بەجێ دەکەم. ئەمە وێڕای زۆر سوپاسی ستافی كارگێڕی و هاوسه‌فه‌ره‌كانی کرد کە ھەموو ھاوکارییەکی دەکەن، حاجی حه‌مد سڵاوی ھەبوو بۆ کەس و کار و ئازیزان و ھەموو خەڵکی کوردستان، و داوای لەخوای گەورە کرد کە ھەموولایەک پارێڕزراو بکات و حاجیانیش بەسەلامەتی بگەڕێنەوە ناو کەس و کاریان.

جێگەی ئاماژەیە بچوکترین حاجیش ناوى عه‌بدوڵڵا سابیره‌ و تەمەنی ١٨ ساڵە و خه ڵكى پاریزگای هه ولێره و یاوەری کەس و کاریەتی .


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.