عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر له‌لێدوانى بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند ، سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه 19 ى ئابی 2018 ، له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م میدیاكان به‌فه‌رمی واده‌ى كردنه‌وه‌ى ڕێگای هه‌ولێر - كه‌ركوك ڕاده‌گه‌یه‌نین .
عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت ڕاشیگه‌یاند: جسری پردێ چاك كراوه‌ته‌وه گرفتى نیه و هه‌موو جۆره ئۆتۆمبێلێك بچووك و بارهه‌ڵگر ده‌توانن هاتووچۆی تێدا بكه‌ن بێ گرفت .
دوای 16ی ئۆكتۆبەر له شارۆچكه‌ی پردێی سەر بە پارێزگای كەركووك بەھۆی ھێرشی حەشدی شەعبی و ھێزەكانی عێراق بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە زیانی بەركەوتوو، بەوھۆیەوەشە ھاتووچۆ لەو رێگەیه پەكی كەوت، دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخەكە ھەرێمی كوردستان یەكلایەنە لە لای خۆیەوە رێگاكەی كردەوە .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.