Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 07:58

به‌ هۆی داڕمانی باڵه‌خانه‌یه‌ک له‌ شه‌قلاوه‌ حه‌وت کرێکار بریندار بوون

به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه‌ گه‌یه‌ندرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێر
کوردستان TV
#7
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ قه‌زای شه‌قڵاوه‌ له‌ كاتی سه‌بكردنی باڵه‌خانه‌یه‌كدا، باڵه‌خانه‌كه‌ ده‌ڕمێت و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند كرێكارێك بریندار ده‌بن.

به‌ هۆی ڕووخانی باڵه‌خانه‌یه‌ك له‌ كاتی سه‌بكردندا له‌ شه‌قلاوه‌ 7 كرێكار برینداربوون، به‌ پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی به‌شێك له‌ برینداره‌كان به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه‌ گه‌یه‌ندرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێر.

شایه‌نی باسه‌ تا ئێستا هۆكاری داڕمانی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ نه‌زانراوه‌ و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌ ڕووداوه‌كه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.