Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 08:48

له‌ پشده‌ر پێنج که‌سی خێزاێک بوونه‌ قوربانی

یه‌كێكیان منداڵێكی ته‌مه‌ن 11 ساڵانه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند:  ئه‌مشه‌و كاتژمێر 11:25 خوله‌كی ئه‌مشه‌و له‌ سه‌ر ڕێگه‌ی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر - ده‌ربه‌ندی ڕانیه‌ له‌ سنوری قه‌زای پشده‌ر ئۆتۆمبێلێكی جۆری ( لانسه‌ر ) كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداو به‌و هۆیه‌وه‌ 4 سه‌رنشین و شۆفێره‌كه‌ی بریندار بوون.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: دوای ڕووداوه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌نگه‌سه‌ر گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و برینداره‌كانیش گوازرانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه‌ به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن.

پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه‌: به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرتی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه‌ باری ته‌ندروستی 2 له‌ برینداره‌كان ناجێگیره‌ كه‌ یه‌كێكیان منداڵێكی ته‌مه‌ن 11 ساڵانه‌ و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه‌ به‌ڕێكران بۆ سلێمانی و 3 برینداره‌كه‌ی تریش له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه‌ له‌ ژێر چاودێری پزیشكی داده‌بن، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.