سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەریمی كوردستان رایدەگەیەنیت لەلایەن حكومەتی ناوەندیەوە ڕەزامەندی دراوە كە هەلەبجە وەك پارێزگای ژمارە 19ی عێراق و چوارەمین پارێزگای ھەرێمى كوردستان مامەلەی لەگەل بكرێت.
ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەریمی كوردستان لەپەیجی تایبەتی خۆیدا لەتۆری كۆمەڵایەتی "فەیسبوك" بڵاویكردوەتەوە" ڕەزامەندی فەرمی بەغدا وەرگیراوە لە ڕۆژی 9ی ئابی 2018ەوە بە فەرمی (كارتی نیشتیمانی و ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان) دەكرێت بە ناوی (پارێزگای ھەڵەبجە)ەوە و وەك پارێزگای ژمارە 19ی عێراق و وهك چوارەمین پارێزگای ھەرێم مامەلەی لەگەڵدا دەكرێت"
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.