د.بەرهەم ساڵح، سەرۆكی هاوپهیمانی دیموکراسی و دادپهروهری پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، لە یادی 72 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان.
جەنابی کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە یادی 72 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەکەین، لەرێگەی ئێوەشەوە پیرۆزبایی لە ئەندام و ھەوادارانی پارتی دەکەین بەو ئومێدەی ئەم یادە ببێتە مایەی ئەوەی لەم ھەلومەرجە ھەستیارەی عیراق و ھەرێمی کوردستاندا ھەموو لایەک لە سۆنگەی بەرپرسیاری و رەچاوکردنی بەرژەوەندیە باڵاکانی گەلەکەمان، بپرژێینە سەر ئەوەی بەرنامەی تۆکمە بۆ روبەڕوبونەوەی ئەگەرو پێشھاتەکان گەڵاڵە بکەین و یەکڕیزی بە ئاراستەی خێری وڵاتەکەمان و چاکەی ھاوڵاتیان و تێپەڕاندنی قەیرانەکان دەستەبەر بکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.