مایك پێنس جێگرى سه‌رۆكى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: باشتره توركیا بڕیاره‌كانى تره‌مپ تاقى نه‌كاته‌وه.
دوێنى چوارشه‌ممه 15ى ئابى 2018، مایك پێنس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له تویتێكدا ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى هه‌ڕه‌شه ئامێزى ئاڕاسته‌ى توركیا كرد، له ڕوونكردنهوهكهدا مایك پێنس ڕایگه‌یاند: " قه‌شه برۆنسۆن پیاوێكى بێتاوانه له توركیا گیراوه و داواكارم دادوه‌ر ئازادى بكات، باشتره بۆ توركیاش بڕیاره‌كانى تره‌مپ تاقى نه‌كاته‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌و هاووڵاتییه ئهمریكانهى كه زیندانى كرابوون و ئازاد كران و هاتنه‌وه بۆ وڵاتى خۆیان ئه‌مریكا ".
له لایه‌كى تره‌وه كۆشكى سپى بڕیاره‌كانى توركیاى سه‌باره‌ت به بهرزكردنى باجى سه‌ر چه‌ند كاڵایه‌كى هاورده‌كارى ئه‌مریكى ئیدانه كرد .
سارا ساندیرس وته‌بێژى كۆشكى سپى دوێنى چوارشه‌ممه بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند: "باجه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر كاڵاى هاورده‌كارى ئه‌مریكى بێگومان جێگاى داخه و هه‌نگاوێكه به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌كى هه‌ڵه".
جێى ئاماژه‌یه ئازاد نه‌كردنى ئه‌ندرۆ برۆ‌نسن قه‌شه ئه‌مریكییه‌كه، تهنكهژهى سیاسى و ئابوورییه‌كانى نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌ى زیاد كردووه و هه‌ر به‌و هۆیه‌ش دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا باجى له‌سه‌ر ئه‌له‌منیوم و ستیلى هاورده‌كراوى توركى بۆ ئه‌مریكا زیادكرد.
ماوه‌یه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان توركیا و ئه‌مریكا گرژى تێكه‌وتووه و ئه‌مریكاش سزاى خستووه‌ته سه‌ر توركیا، به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌هاى لیره‌ى توركى دابه‌زیوه به‌رامبه‌ر به دۆلار و كاریگه‌رى نه‌رێنى خستووه‌ته سه‌ر ئابوورى توركیا.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.