Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 04:49

محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود: پارتى قه‌یرانه‌کان تێپه‌ڕده‌کات و خه‌ڵکى کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت به‌ که‌نارێکى ئارام و خۆشگوزه‌رانى

به‌بۆنه‌ى یادی 16ى ئاب پیرۆزبایى له‌سه‌رۆك بارزانى ده‌کات
کوردستان TV
100%


 محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالیستى دیموكراتى كوردستان  له‌په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ى یادی 16 ى ئاب و 72 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارتى دیموكراتى كوردستان ، پیرۆزبایى له‌ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و مه‌کته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان ده‌کات ، ئه‌مه‌ش ده‌قى پیرۆزباییه‌كه‌ى سكرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموكراتى كوردستانه‌ :


براى به‌ڕێز جه‌نابى کاک مه‌سعود بارزانى 
به‌ڕێزان ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان 

به‌ بۆنه‌ى ساڵڕۆژى دامه‌زراندنى پارتى دیموکراتى کوردستانى تێکۆشه‌ره‌وه‌ ، گه‌رمترین پیرۆزبایى ئاراسته‌ى ئێوه‌ و له‌ رێگه‌ى به‌رێزیشتانه‌وه‌ پیرۆزبایى له‌ ئه‌ندام و لایه‌نگرانتان ده‌که‌م
به‌ ھیوام پارته‌ خه‌باتگێره‌که‌تان ھه‌رده‌م له‌ پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتن دا بێت له‌ پێناو پاراستنى ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌له‌که‌ماندا. 

پارتى دیموکراتى کوردستان مێژوویه‌کى پرشنگدارى ھه‌یه‌ له‌ خه‌باتى ڕزگاریخوازى گه‌له‌که‌ماندا و به‌ درێژایى مێژووى دامه‌زراندنى تا ئێستا ڕۆڵى به‌رچاوى ھه‌بووه‌ له‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌کاندا بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌کانى گه‌لى کوردستان و له‌و پێناوه‌شدا شه‌ھید و قوربانى زۆریداوه‌ .
ھه‌روه‌ھا ڕۆڵى به‌رێز کاک مه‌سعود بارزانى وه‌ک تێکۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ و سه‌رکرده‌یه‌ک له‌  به‌شداریى خه‌باتى پرشگندارى گه‌له‌که‌مانتان و ئاماده‌یى له‌ سه‌نگه‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى به‌رگریدا جێگاى ڕێزه‌ و نموونه‌یه‌کى به‌رزى وه‌فادارى و دڵسۆزییه‌ بۆ گه‌لى کوردستان و لاپه‌ره‌کانى مێژوو به‌ شانازییه‌وه‌ سه‌روه‌رییه‌کانى تۆمار ده‌که‌ن .

یادى دامه‌زراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌ ھه‌لومه‌رجێکى گرنگ و چاره‌نوس سازدایه‌ پێویسته‌ ھه‌وڵه‌کان یه‌کبخرێن بۆ مامه‌ڵه‌ کردن له‌گه‌ڵ ھه‌موو پێشھاته‌کان 
دڵنیام پارتى دیموکراتى کوردستان وه‌ک ھێزێکى گرنگ له‌ ئاست ئه‌م بارودۆخه‌دا به‌ گیانى لێپرسراوانه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌کات بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌کان و گه‌یاندنى وڵاته‌که‌مان به‌ که‌نارێکى ھێمن و ئارام و خۆشگوزه‌رانى بۆ خه‌ڵکى کوردستان .

یادى دامه‌زراندنى پارته‌ تێکۆشه‌ره‌که‌تان پیرۆزبێت و ھیوادارم به‌ خه‌بات و ھه‌وڵ و 
کۆششى ھه‌موو لایه‌ک بگه‌ین به‌ دوا ئاوات و ماف و ویسته‌کانى گه‌له‌که‌مان 


له‌گه‌ڵ ڕێزماندا


براتان
 محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.