گوندی كالیتشی ده‌كه‌وێته باكوری كازاخستان نزیكه‌ی (230) كیلۆمه‌تر له سنووری روسیا دووره ، وه 300 كم له ئه‌ستانای پایته‌ختی كازاخستان دووره.
له سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی هه‌ندێك له دانیشتوانی ئه‌م گونده ئه‌وه‌یه له كاتی كاركردن یان لێخورینی ئۆتۆمبیل یان له كاتی گفتۆگۆ ده‌خه‌ون.
له هه‌مووی سه‌یرتر دانیشتوانی ئه‌م گونده خهوتنهكهیان له دوو رۆژ تا 6 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت كاتێكیش خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه ئاگاداری هیچ شتێن نینن كه لهدهوربهریان روویداوه.
به‌پێی لێدوانی خه‌ڵكی گونده‌كه كێشه‌یان زیاتر له‌گه‌ڵ خه‌وتنی ناكاوه به‌تایبه‌تی كاتێ له ساڵی 2010 كه‌سێك به ناوی(لیبوف لایبوكا) له‌كاتی قسه‌كردنی له‌گه‌ڵ هاورێكانی له‌سه‌ر كورسی كه‌وته خواره‌وه ،كه‌وته خه‌وێكی قوڵ دوای چوار رۆژ به‌ئاگاهاته‌وه.
چه‌ندین هه‌وڵ و كۆشش دراوه بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌و دیارده بزانرێت ، به‌ڵام زانایان تائێستا ناتوانن هیچ لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكه‌ن.
له‌سه‌ره‌تادا ته‌نیا 120 كه‌س له‌م گونده تووشی ئه‌م دیارده ببوون كه ده‌كاته سێبه‌شی دانیشتوانی گونده‌كه زانایانی روسیا بۆزانین و هۆكاری ئه‌م روداوه هاتنه گونده‌كه ده‌ستیان به لێكۆلینه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی ئاو و هه‌وا و خوراده‌مه‌نی گونده‌كه‌یان كرد به‌ڵام بێسوود بوون نه‌گه‌شتنه هیچ ئه‌نجامێك، دوایی بۆچوونیان بۆ ئه‌وه چوو كه به‌هۆی بوونی كارگه‌ی ئه‌تۆمی بێت كه له‌سه‌رده‌می یه‌كییه‌تی سۆڤییه‌ت له‌نزیك ئه‌و گونده بوو ،به‌ڵام دوایی پشكنیی یۆرانیۆم ده‌ركه‌وت كه‌ئه‌م ماده‌ی هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر رودانی خه‌وتنی له ناكاو ناكات.
كوردستان تیڤی/ كامران حاجى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.