لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌رى كوردستان كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند: ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو 19ى ئابی 2018 ، له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا چاككردنه‌وه‌ى جسرهكهى پردێ ڕاده‌گه‌یه‌نین كه ڕێگایه‌كه هاووڵاتیان و شۆفێران هاتووچۆى نێوان هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێر و كه‌ركوكی تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت ڕاشیگه‌یاند: جسرهكه به جۆرێك دانراوه كه هه‌موو جۆره ئۆتۆمبێلێك به بێ گرفت ده‌توانێ هاتووچۆى له‌سه‌ر بكات .
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر وتیشی: ئه‌م جسره كاتی نییه و تایبه‌تیش نییه به ئۆتۆمبێلی بچووك، به‌ڵكو بۆ سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێلێكه و به بێ گرفت هاووڵاتیان ده‌توانن وه‌ك ڕێگای هه‌ولێر - كه‌ركوك به‌كاری بێنن .
دوای 16ی ئۆكتۆبەر له شارۆچكه‌ی پردێی سەر بە پارێزگای كەركووك بەھۆی ھێرشی حەشدی شەعبی و ھێزەكانی عێراق بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە زیانی بەركەوتوو، بەوھۆیەوەشە ھاتووچۆ لەو رێگە پەكی كەوت، دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخەكە ھەرێمی كوردستان یەكلایەنە لە لای خۆیەوە رێگاكەی كردەوە
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.