هه‌رگیز به‌بیرتدا هاتووه منداڵه‌كه‌ت بخه‌یته نێو فڕنێكی سه‌موونه‌وه؟ هه‌ڵبه‌ت نه‌خێر. به‌ڵام ئایا ده‌زانی هێشتنه‌وه‌ی منداڵ به‌ته‌نیا له‌ناو ئۆتۆمبێل، به‌هێنده‌ی هێشتنه‌وه‌ی له‌ناو فڕنی سه‌موون مه‌ترسیداره؟ ئاخر له‌وانه‌یه تیشكی خۆر به‌چه‌ند خوله‌كێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بۆ بكات بهفڕنێكی داگیرساو.
به‌پێی دوایین زانیاری كه ماڵپه‌ڕێكی جیهانی تایبه‌ت به‌سه‌لامه‌تی هاتووچۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاشكرایده‌كات، هێشتنه‌وه‌ی منداڵ به‌ته‌نیا له‌ناو ئۆتۆمبێل، ته‌نانه‌ت بۆ چه‌ند خوله‌كێكی كه‌میش بێت هه‌ر خراپه، ئه‌گه‌رچی ئامانجی دایك‌و باوك پاراستنی منداڵه‌كه‌یانه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی داناوه‌و تێیدا مه‌ترسی تیشكی خۆر كه ده‌چێته نێوئۆتۆمبێلهكهو له‌منداڵه‌كه‌ی ده‌دا ڕوون ده‌كاته‌وه كه ساڵانه به‌هۆیه‌وه چه‌ندان منداڵ تووشی شێواوی یان مردن ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه تیشی خۆر له‌نێو ئۆتۆمبێل، جیاوازه له‌تیشی ئاسایی، چونكه ئاوێنه‌كان پله‌ی تیشكه‌كه دهگۆڕێو جۆری گه‌رمییه‌كه‌شی ده‌كات به‌و جۆره‌ی كه مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیان دروست ده‌كات.
ماڵپه‌ڕه‌كه چه‌ند ڕێنماییه‌كی بۆ دایك‌و باوكان داناوه له‌وانه:-
-هه‌رگیز منداڵ له‌ناو ئۆتۆمبێل جێ مه‌هێڵه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جامه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش كرابێته‌وه.
-هه‌رگیز ئۆتۆمبێل به‌داگیرساوی به‌جێ مه‌هێڵه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر منداڵی تێدا بێت.
-هه‌رده‌م له‌پله‌ی گه‌رمای كوشنی ئۆتۆمبێله‌كه ئاگاداربه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له‌چه‌رم دروستكرابێت
سه‌رچاوه/ هاتووچۆی سلێمانی
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.