گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا سانده‌رس رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر توركیا قه‌شه‌ی ئه‌مریكی ئه‌ندریو برونسن ئازاد بكات، ئه‌مریكا چاو به‌و سزایانه‌دا ده‌خشێنێته‌وه كه به‌و هۆیه‌وه به‌سه‌ریدا سه‌پاندوویه‌تی.
سانده‌رس له‌میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا، دوا پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌مریكای هه‌ڵسه‌نگاند.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ئازادكردنی برونسن و پێشهاته‌كانی دواتره‌وه سانده‌رس گوتی : باجی ئاسن به ئازادكردنی برونسن هه‌ڵناگیرێت. چونكه ئه‌مانه په‌یوه‌ندییان به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمانه‌وه‌یه. به‌ڵام ئازادكردنی برونسن و كه‌سه‌كانی دیكه، واده‌كات ئه‌مریكا چاو به سزاكاندا بخشێنێته‌وه.
ناوبراو له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا رایگه‌یاند، ئه‌مریكا به‌هۆی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه باجی خستووه‌ته سه‌ر ئاسن و ئه‌له‌منیۆمی توركیا، به‌ڵام ئه‌و باجه‌ی به‌م دواییه له‌لایه‌ن توركیاوه زیادكرا، به‌رپه‌رچدانه‌وه بوو.
سانده‌رس گوتی،"پشتگیریی دوایین بڕیاری به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی توركیا ناكه‌ین" و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، بڕیاری زیادكردنی باج له لایه‌ن توركیاوه، جێگای قبوڵكردن نییه و هه‌نگاوێكه به‌ئاراسته‌یه‌كی هه‌ڵه‌دا گیراوه‌ته‌به‌ر.
سانده‌رس هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له‌نزیكه‌وه چاودێریی پێشهاته‌كانی ئابووری توركیا ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.