ن/ حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان
لۆرانس ئۆلیفیه‌ی ئه‌كته‌رو ده‌رهێنه‌ری شانۆیی 1907ـ 1989 ناودارترین ئه‌كته‌ری جیهانیی سه‌ده‌ی بیسته‌مه به تێكڕایی كه توانیویه‌تی به درێژایی 60 ساڵ چ وه‌ك ئه‌كته‌ر چ وه‌ك ده‌رهێنه‌ر له سینه‌ماو شانۆدا كار بكات و گرنگترین و ناودارترین شاكاره تراژیدییه‌كانی شكسپیر زیندوو بكاته‌وه.
(سبنسرتریس) گوته‌نی : لۆرانس بلیمه‌ترین ئه‌كته‌ره له سه‌رتاپای جیهانیی ئینگلیزی دا،یه‌كه‌م ده‌رهێنه‌ری هونه‌ریی بووه له به‌ریتانیادا و كه توانیویه‌تی وێنه‌یه‌كی كۆپی كراوی شكسپیری نوێ بێت،به‌رهه‌می ئه‌و هه‌موو به‌خششه گه‌ورانه‌یئه‌وه بووه‌كه دوانزه جار بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار پاڵێوراوه،دوو جارانیش خه‌ڵاتی ئۆسكاری به ده‌ست هێناوه، وه‌ك باشترین ئه‌كته‌رو باشترین ده‌رهێنه‌ر و باشترین به‌رهه‌م هێن، له فیلمی هنری پێنجه‌م،هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی شێری زێڕین و خه‌ڵاتی ئۆسكار له فیلمی هاملێت وبه سه‌دان خه‌ڵاتی به‌هاداری تری شانۆیی و سینه‌مایی .
لۆرانس به‌رجه‌سته‌ی چه‌ندین رۆڵ و كاراكته‌ری جیا جیای كردووه، له 120 شانۆگه‌ری دا رۆڵی سه‌ره‌كی بینیووه، له‌وانه : ریتشاردی سێیه‌م،ماكبیس،رۆمیۆ،هاملیت، ئۆتیللۆ،لالۆڤانیا،جگه له‌وه‌ی له 120 كاری شانۆیی نمایشی كردووه، له 60 فیلمیشدا ده‌ركه‌وتووه، له‌وانه فیلمی سپارتاكۆس، هاملێت، لیر پاشا، هنری پێنجه‌م، ئۆتیللۆ،بازرگانی ڤینیسیا، فیلمێكی ستانلی كۆبریك و فیلمێكی هیتشكۆك و چه‌ندینی فیلمی تر..له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو شاكاره گه‌ورانه په‌یمانگای فیلمی ئه‌مریكی لۆرانس ئۆلیفیه‌ی ناونا : بلیمه‌تترین ئه‌كته‌ر بۆ هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان
(جۆن كۆتریل )له كتێبه به ناوبانگه‌كه‌ی (لۆرانس ئۆلیفیه ) ده‌ڵێت : بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ لۆرانس ئۆلیفیه به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆی نیشتمانی بووه له ئینگلته‌را و هه‌وڵێكی زۆری بۆ پێشخستنی داوه، به سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی پێشكه‌وتووی گه‌لان، به تایبه‌ت ئه‌زموونی سۆڤیه‌تی و پێشكه‌ش كردنی تێكسته‌كانی چیخه‌ف، وه‌ك شاكاری جیهانیی گه‌وره.
هه‌روا ده‌ڵێ : لۆرانس له هه‌ردوو باڵی شانۆ‌و سینه‌مادا به یه‌كسانی داهێنانی كردووه، هه‌م به كاری نواندن وه‌ك ئه‌كته‌ر و هه‌م وه‌ك ده‌رهێنه‌ر بۆ شانۆ‌و سینه‌ما، یه‌كێك له فاكته‌ره هه‌ره بنه‌ڕه‌تیه‌كانی به‌رده‌وام بوون و سه‌ركه‌وتنی لۆرانس ئۆلیفیه ئه‌و كهف و كۆڵه به جۆشه بوو، كه بۆ كاركردن هه‌یبوو، هیچ له ده‌رفه‌ته‌كانی ژیانی له ده‌ست نه‌داوه له پێناو داهێناندا،به تایبه‌ت بۆ به‌رجه‌سته كردنی شاكاره تراژیدییه‌كانی شكسپیر كه ئه‌و به هۆیه‌وه له ده‌رگایێكی زۆر فره‌وانه‌وه چووه ناو دنیای سینه‌ما .
ئه‌وه‌تا (تشارلز لۆتۆن ) له لێدوانێكی تایبه‌تیدا بۆ كتێبه‌كه‌ی جۆن كۆتریل ـ ده‌ڵێت : سینه‌ما ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و ناوداریه‌تیه جیهانیه‌ی لۆرانس ئۆلیفیه‌یه، به تایبه‌ت دوای نمایش كردنی شاكاره تراژیدییه‌كانی شكسپیری مه‌زن ..ئه‌و توانی ئه‌و ئه‌شقه‌ی بۆ شانۆ هه‌یبوو له سینه‌ماشدا به‌رجه‌سته‌ی بكات،بۆیه سیمای شانۆیی له فیلمه‌كانیدا دیار بوون .
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : گه‌وره‌یی لۆرانس له‌وه دابوو كه ئه‌و توانی شانۆی ئینگلیزی له‌و به‌رگه كلاسیكیه كۆنه داماڵێ و به‌رگێكی نوێ ی له به‌ركا، بۆیه سیما هه‌ره نوێخوازی و ئه‌زموونه هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی شانۆی ئینگلیزی له سه‌ر ده‌ستی لۆرانس ئۆلیڤیه بوو.
لۆرانس كه كوڕی قه‌شه‌یه‌كی كه‌نیسه‌ی گه‌وره بوو،هه‌موو خولیا بوونێكی خۆی له سه‌ر شانۆی (ویست ئاند) ده‌ست پێكرد،كاتێ باوكی له ته‌مه‌نی 5 ساڵی له گه‌ڵ خۆیدا ئاشمشۆیه‌تی له گه‌ڵ شانۆدا پێ كردووه،له‌وێوه ئه‌شقی شكسپیر بوو، بڕیاری ئه‌وه‌ی دا هه‌موو ژیانی بۆ شكسپیر ته‌رخان بكات، تا وای لێهات هه‌موو دنیا لۆرانس ئۆلیفیه به شكسپیری نوێ ناو به‌رێت، له‌وێوه ده‌ستی به‌كاری نواندن و ده‌رهێنانی شانۆیی و سینه‌مایی كرد، تا ساڵێك به‌ر له ماڵئاوایی كردنی 1989له سینه‌ماو شانۆ دانه‌بڕا .
راسته كه ئۆلیڤیه له به‌رجه‌سته كردنی نمایشه كلاسیكییه‌كاندا ئه‌كته‌رێكی بێ وێنه بووه، به‌ڵام له سینه‌مای نوێشدا ده‌رهێنه‌ره ناوداره‌كاندا كاری سینه‌مایی كردووه، له‌وانه‌ش له فیلمی (له گه‌ڵ بادا به باچوو )
فیفیان لی : ئه‌و ئه‌كته‌ره ئافره‌ته بریتانیه‌یه كه دۆستایه‌تیه‌كی نزیكی له گه‌ڵ لۆرانس ئۆلیفیه هه‌بوو، چه‌ندین كاری شانۆیی و سینه‌مایی له گه‌ڵ ئه‌ودا ئه‌نجام داوه، وه‌ك لۆرانس خۆی ده‌ڵێ : فیفیان سه‌رچاوه‌یه‌ك بوو له سه‌رچاوه‌كانی نواندنم، كه هه‌میشه وزه‌یه‌كی نوێ ی پێ ده‌به‌خشیم له كاتی نمایش كردن‌دا، دواتر ئه‌و سۆزه قوڵه‌ی له شانۆدا لۆرانس و فیفیانی لێك نزیك ده‌كرده‌وه، هه‌ر ئه‌و سۆزه بوو كه وای كرد پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له گه‌ڵ یه‌كدا ئه‌نجام بده‌ن و بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ درێژه به‌و پرۆسه‌یه بده‌ن، كه پڕ بوو له خۆشه‌ویستی و داهێنان .
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.