Erbil 12°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 19:09

گروپێکی شاخه‌وانی تابلۆی به‌ سێ‌ زمان له‌سه‌ر لوتکه‌ چیایی هه‌ڵگۆرد جێگر ده‌که‌ن

هه‌رسێ‌ زمانی (كوردی، عه‌ڕبی، ئینگلیزی) نووسراون
کوردستان TV
100%

گروپی شاخه‌وانی هه‌ڵگۆرد له‌گه‌ڵ چه‌ند شاخه‌وانێك، له‌گه‌شتێكدا تابلۆی به‌ سێ زمانی (كوردی، عه‌ڕبی، ئینگلیزی) له‌سه‌ر لوتكه‌ چیایی هه‌ڵگورد به‌رزترین چیای كوردستان و عێڕاق، جێگر ده‌كه‌ن.

زۆزك باڵه‌ك، سه‌رپه‌رشتیاری گروپی شاخه‌وانی هه‌ڵگورد، رایگه‌یاند " ئه‌و تابلۆیانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر لوتكه‌ چیایی هه‌ڵگورد جێگیرمان كردوون، به‌ هه‌رسێ‌ زمانی (كوردی، عه‌ڕبی، ئینگلیزی) نووسراون و ئاماژه‌ به‌ به‌رزایی لوتكه‌ چیاكه‌ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رواره‌ی كه‌ له‌سه‌ر تابلۆكه‌یه‌ واته‌ (2014) مه‌به‌ستمان ساڵی دامه‌زراندنی گروپه‌كه‌مانه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌ناوی گروپی شاخه‌وانی هه‌ڵگۆرد ده‌ستخۆشی له‌ ( گروپی شاخه‌وانی پیره‌مه‌گرون و گروپی شاخه‌وانی سه‌ركه‌ش ) ده‌كه‌ین، كه‌ زۆر هاوكارمان بوون له‌ سه‌رخستن و جێگیركردنی تابلۆی چیای هه‌ڵگۆرد.

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.