Erbil 2°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 07:09

هێرشبه‌ره‌که‌ى دوێنێی به‌رده‌م په‌رله‌مانى به‌ریتانیا کۆچبه‌رێکى سوودانی بوو

هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى به‌ریتانییه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15ى ئابى 2018، له‌ ڕاپۆرتێكدا باس له‌ هێرشبه‌ره‌كه‌ى دوێنێ ده‌كات كه‌ خۆی كێشا به‌ ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م په‌رله‌مان له‌ له‌ندنى پایته‌ختى به‌ریتانیا و تیایدا ناسنامه‌ى هێرشبه‌ره‌كه‌ى ئاشكرا كردووه‌ كه‌ كۆچبه‌رێكى سودانی بووه‌ و هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى به‌ریتانییه‌.

سالح خاتر ته‌مه‌ن 29 ساڵ هاووڵاتییه‌كى له‌ دایكبووى سوودانه‌ و 5 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا وه‌ك كۆچبه‌رێك هاتووه‌ته‌ وڵاتى به‌ریتانیا و ره‌گه‌زنامه‌ى به‌ریتانى به‌ده‌ست هێناوه‌.

خاتر چه‌ند مانگێك به‌ر له‌ هێرشه‌كه‌ى بۆ سه‌ر به‌ربه‌رسته‌كانى به‌رده‌م په‌رله‌مانى له‌ندن، باوك و براكه‌ى له‌ده‌ستداوه‌. 

هه‌روه‌ك ڕۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ى پێكردووه‌ سالح خاتر له‌ شووقه‌یه‌ك ده‌ژیت له‌ گه‌ڕه‌كى سپارك هیڵ له‌ شارى پیرمینگهام، فلاته‌كه‌ى له‌سه‌ر چایخانه‌یه‌ك بووه‌ و خاتر كه‌سێكى بێده‌نگ و زۆریش حه‌زى به‌ گوێگرتن بووه‌ له‌ مۆسیقاى ڕۆژهه‌ڵاتى له‌وانه‌ش گوێ له‌ سیلین دیون و ره‌یهانا و ئه‌مینیم گرتووه‌، جار جاریش له‌ چایخانه‌ به‌ كێشانى شیشه‌ كاتى ده‌برده‌ سه‌ر و له‌ تۆڕى سۆشیال میدیاش زۆرجار گورانى ئۆنلاین ده‌كرد بۆ هاورێیه‌كانى تا گوێی لێبگرن.

پۆلیسى یه‌كه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى تێرۆر ئێواره‌ى دوێنێ سێشه‌ممه‌ پشكنینى دوو ناونیشانیان كرد و له‌ شارى بیرمنگهام هه‌روه‌ها ئه‌و شووقه‌یه‌ی سالح خاتر لێی ده‌ژیا كه‌ له‌سه‌ر قاوه‌خانه‌یه‌كى ئینته‌رنێته‌ له‌ گوره‌كى سپارك هیل له‌ شارى بیرمنگهام.

پۆلیسى به‌ریتانیا له‌ ئێستادا په‌یوه‌ندى به‌ 300 هاوڕێی خاتریان كردووه‌ له‌ تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك به‌ مه‌به‌ستى زانیارى له‌سه‌ر سالح خاتر بزانن كه‌ له‌ ساڵى 2011 خۆى بزر كردووه‌ و هۆیه‌كه‌ى چی بووه‌.

خاتر دوابه‌دواى ئه‌و بزربوونه‌ى له‌ تۆڕه‌ كومه‌ڵایه‌تییه‌كان نووسیبوى " من به‌ڵێن ده‌ده‌م دووباره‌ خۆم ون ناكه‌م و من داواى لێبوردن ده‌كه‌م بۆ ئه‌و شته‌".

پۆلیسى سكوتلاندیارد یه‌كه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى تێرۆرى به‌ریتانى هێرشه‌كه‌یان وه‌ك ڕووداوێكى تێرۆریستى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، هاوكات نییل باسۆ سه‌رۆكى پۆلیسى سكوتلاندیارد یه‌كه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى تێرۆر رایگه‌یاند: "ده‌زانین كه‌ ئه‌مه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كردارێكى به‌ ئه‌نقه‌ست بێت، به‌هۆى كرداره‌كه‌و و شوێنى ڕووداوه‌كه‌ و به‌ناوبانگى، ئێمه‌ وه‌ك ڕووداوێكى تێرۆریست مامه‌لَه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین" .

هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌ باسۆ وتى: " هیچ زانیاریيه‌ك نه‌بوو ده‌رباره‌ى هێرشه‌كه‌ له‌لایه‌ن هه‌واڵگرى به‌ریتانیا ئه‌وه‌ش وه‌ك مه‌ترسى زیاتر ده‌بێت بۆ سه‌ر له‌ندةن یان به‌ریتانیا به‌شێوه‌یه‌كى گشتى".

جێى ئاماژه‌یه‌ سه‌رله‌به‌یانى دوێنێ سێشه‌ممه‌ كاتژمێر 7:30 به‌ كاتى گرینیج سالح خاتر به‌ ئۆتۆمبێلیَكى فوردى ڤیێستا خۆى كیشا به‌ به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م په‌رله‌مان له‌ له‌نده‌نى پایته‌ختى وڵاتى به‌ریتانیا و دواجار خۆى به‌ 15 پاسكیل سواراندا دابوو و 2 كه‌سیش برینداربوون و دواتر به‌ ئۆتۆمبێلى فریاكه‌وتن برینداره‌كانیان گه‌یاندبوو نه‌خۆشخانه‌ و هیچ مةترسیه‌ك له‌سه‌ر ژیانیان نه‌بوو.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز  

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.