Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:22

له‌کیشوه‌ری ئاسیا ئه‌م وڵاتانه‌ بێ به‌رامبه‌ر ده‌توانن بینه‌ری یاریه‌کانى وه‌رزی نوێى لالیگا بن

به‌بڕیاری یه‌كێتى تۆپى پێى ئیسپانیا
کوردستان TV
100%

به‌پێى ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى نێوان یه‌كێتى تۆپى پێى ئیسپانیا و كۆمپانیاى فه‌یس بووك كه‌بۆ ماوه‌ى 3 ساڵ ئه‌نجامدراوه‌ ، بڕیار دراوه‌  فه‌یس بووك بۆ هه‌شت وڵاتى كیشوه‌ری ئاسیا  یاریه‌كانى وه‌رزی نوێى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا بێ به‌رامبه‌ر په‌خش بكات . 

به‌پێى بڕیاری نێوان یه‌كێتیه‌كه‌ و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك  یاریه‌كان له‌كیشوه‌ری ئاسیا بۆ ئه‌م وڵاتانه‌ بێ به‌رامبه‌ر په‌خش ده‌كرێت كه‌بریتین له‌ وڵاته‌كانى ئەفغانستان، بەنگلادش، بوتان، هیندستان، نیپال، مالدیڤ، سریلانکا ،  پاکستان 

ڕۆژى هه‌ینى داهاتوو 17 ى ئابی 2018 ، به‌یاری نێوان گیرۆنا و به‌له‌د وه‌لید یاریه‌كانى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا بۆ وه‌رزی 2018 - 2019 ده‌ست پێده‌كات 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.