فڕۆكه‌وانێكی ئه‌مریكی له شاری باسیۆن له ویلایه‌تی یۆتا به فڕۆكه‌یه‌كی مه‌كینه بچووك له جۆری Cessna 525 وه‌ك تۆڵه كردنه‌وه‌یه‌ك له هاوسه‌ره‌كه‌ی ، خۆی به ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كێشا.
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی نیوزی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه، یه‌كسه‌ر فڕۆكه‌وانه‌كه گیانی له ده‌ست داوه‌و هاوسه‌رو كوره‌كه‌شی كه له نێو ماڵه‌كه‌دا بوون، ته‌نها به سووكی برینداربوون.
به پێی روونكردنه‌وه‌ی پۆلیس، پیاوه‌كه ناوی (دوان یۆد)هو ته‌مه‌نی 47 ساڵه، بۆیه په‌نای بردۆته به‌ر ئه‌م كاره ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له شه‌وی13ی ئاب به‌سه‌رخۆشی گه‌راوه‌ته‌وه ماڵه‌وه‌و هێرشی كردۆته سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی، هه‌ربۆیه‌ش رۆژێكی له به‌ندیخانه به‌سه‌ر بردووه‌و دوای ئازادبوونیشی به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی نێوخۆیی رۆیشتووه، دواتر فڕۆكه‌یه‌كی جۆری مامناوه‌ندی بردووه‌و له‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ی خۆی خستویه‌ته خواره‌وه.
ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكاa له باره‌ی رووداوه‌كه‌وه ده‌ڵێن: دوان وه‌ك فرۆكه‌وانێك مۆڵه‌تی فڕۆكه‌وانی هه‌بووه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.