به‌پێى نوسراوێكى وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، دڵشاد عه‌باس عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری لقى كۆمپانیانی گشتى بازرگانى كه‌ره‌سته‌ى بیناسازی كه‌ركوك له‌پۆسته‌كه‌ى دورخرایه‌وه .
له‌به‌شێكى دیكه‌ى نوسراوه‌كه‌دا له‌شوێنى به‌رپرسه‌كه‌ى كورد كه‌سێك به‌ناوی ئاسین تەحسین عوسمان دانراوە.
لادرانى به‌رپرسانى كورد له‌پۆسته‌كانیان له‌پارێزگای كه‌ركوك له‌دوای ڕووداوه‌كانى 16 ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه دێت كه تا ئێستا 174 به‌رپرسى كورد له‌پۆسته‌كانیان دورخراونه‌ته‌وه ، له‌نێو ئه‌و ژماره‌یه‌دا 40 پۆستی باڵا لە ئاستی پارێزگار و قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیە و چەند بەڕێوەبەرێکی تر کە کوردبوون لە خۆدەگرێت.
لادرانى به‌رپرسانى كورد له‌پۆسته‌كانیان دوای ڕووداوه‌كانى 16 ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه دێت ، كه‌به‌هێزى سه‌ربازی حكومه‌تی عێراق به‌هاوكاری باڵێكى سه‌ربازی یه‌كێتی نیشتیمانى كوردستان هێرشیان كرده سه‌ر كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری به‌هۆیه‌وه %51 خاكى كوردستان له‌ده‌ست درا و نزیك به 200 هه‌زار خێزانى كوردیش ئاواره بوون ، جگه له‌و ڕه‌وشه‌ى ئێستاى كه‌ركوك كه‌ڕۆژانه به‌رپرسانى كورد له‌پۆسته‌كانیان دورده‌خرێنه‌وه له‌شوێنى ئه‌وان كه‌سانى به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب و توركمان داده‌نرێن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.