دوای گه‌ڕان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر تیمێكی زه‌ویناسی و مێژووناسان له وڵاتی میسر، له‌ناو هه‌ڕه‌مه‌كانی میسردا ئه‌بول هۆلێكی بچووكیان دۆزییه‌وه كه جه‌سته‌ی شێری هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌ری مرۆڤ.
به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری "dailymail " زانایانی زه‌وی ناسی و مێژوو ناسی میسر به‌شێوازێكی به‌رده‌وام توێژینه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڕه‌مه‌كانی میسر ده‌كه‌ن ، له ئه‌نجامدا توانییان ئه‌بول هۆلێكی بچووك بدۆزنه‌وه كه ئه‌مه دووه‌م ئه‌بول هۆله له هه‌ڕه‌مه‌كانی میسر بدۆزرێته‌وه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه ، په‌یكه‌ره بچووكه‌كه‌یی ئه‌بول هۆل هه‌مان شێوه‌ی په‌یكه‌ره گه‌وره‌كه‌ی هه‌یه كه جه‌سته‌ی شێره و سه‌ریشی مرۆڤه، به‌شێك له‌م زه‌ویناسانه بڕوایان وایه كه ئه‌م په‌یكه‌ره له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌كێك له فیرعه‌ونه‌كانی ئه‌و كاته دروست كراوه، ئه‌مه‌یش زیاتر تایبه‌تی كردووه.
ئه‌م په‌یكه‌ره له ڕێی "ئه‌لئه‌باش" دۆزرایه‌وه كه ڕێیه‌كه ده‌كه‌وێته نێوان په‌رستگه‌ی "كارناك و لوكسۆر" ، له ئێستادا ئه‌م په‌یكه‌ره به یه‌كێك له كۆنترین و به‌نرخترین گه‌وهه‌ره‌كانی میسر داده‌نرێت له مێژوودا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.