شاعیر و رۆژنامه‌نووسی كورد " عه‌دنان ره‌شید رێكانی " له رێوره‌سمێكدا كه ژمارەیەكی زۆری نووسەر و شاعیر و باڵوێزی وڵاتان ئاماده‌ی بوون ، لەلایەن یەكێتی رێكخراوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وڵاتی میسڕ بڕوانامەی دكتۆرای فەخری پێبه‌خشرا .
ریكانی ئاشكرایده‌كات ، بە ئامادبوونی ژمارەیەكی زۆری نووسەر و شاعیر و باڵوێزی وڵاتان ، ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێكی تایبەتدا ، بڕوانامەی دكتۆرای فەخری بە ئەو و دوو كەسی دیكه به‌خشرا ، وتیشی ئه‌وان چه‌ند رۆژێكه به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی شیعر هاتوونه‌ته ئه‌م وڵاته .
ئه‌م شاعیر و رۆژنامه‌نووسه وه‌ك شاعیرێكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداربووه و بروانامه‌كه‌ی له سه‌ر ئه‌وه بووه كه كە شاعیران لە شیعرەكاندا هەوڵی ئەوەیان داوە پەیامی ئاشتی بە گەلانی دنیا و كومەڵگای مرۆڤایەتی بگەیەنن.
جێی باسه ئه‌م رێكخراوه له وڵاتی میسر ساڵانه خەڵاتی دكتۆرای فەخری و باڵوێزی ئاشتی بە باشترین چالاك و رۆژنامەنووس و شاعیر دەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.