Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:45

وەزیری دەرەوەی رووسیا گه‌یشته‌ تورکیاو له‌گه‌ل چاوشئۆغڵو کۆده‌بێته‌وه‌

ھەردوو وەزیرەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز دەکه‌ن
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 14/8/2018، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا، بەمەبەستی بەشداریکردن لە ده‌یەمین کۆنفرانسی باڵیۆزان گەیشتە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا. 

لاڤرۆڤ لە چوارچێوەی سەردانەکەی سبەینێ لە ده‌یه‌مین کۆنفرانسی باڵیۆزان گوتارێک پێشکەش دەکات و پاشانیش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو کۆدەبێتەوە. 

لە دوای کۆبوونەوەی ھەردوو وەزیرەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز دەکرێت و چاوەرێ دەکرێت تێدا باسی پەیوەندی دوو قۆڵی و پێشھاتەکانی سووریا و ناوچەکە بكه‌ن و تێكچوونى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا بخه‌نه‌ به‌ر باس.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.