Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 11:01

له‌ژێر کاریگه‌رى خۆپیشاندانه‌کان؛ حکومەتى عێراق 55 هەزار کەس دادەمەزرێنێت

حەدیسی: زیاتر لە 200 بڕیار بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان دەرچووە
کوردستان TV
100%

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند" حکومەت (55) هەزار کەس لە دامەزراوە جیاوازەکانی دەوڵەت دادەمەزرێنێت و (200) بڕیاریش بۆ باشکردنی خزمەتگوزارییەکان دەردەکات.

سەعد حەدیسی، وتەبێژی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند" زیاتر لە (200) بڕیار لە حکومەتەوە دەرچووە بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و جێبەجێکردنی پرۆژەکان، لەناویاندا پرۆژەی ستراتیژی و دوورمەودا هەن لەسەرجەم کەرتە خزمەتگوزارییەکاندا.

رایگەیاند" پرۆژەکان چارەسەری بنەڕەتی و ریشەیی زۆربەی کێشە خزمەتگوزارییەکان دەکەن، بەڵام بەهۆی کێشەی نەختینەوە بەشێکی پرۆژەکان لە کۆمەکی وڵاتان و قەرزی درێژخایەن جێبەجێ دەکرێن.

ئاماژەی بەوەکرد؛ پرۆژە خێراکان لەسەر داواکاریی دانیشتوانی (10) پارێزگای عێراق ئەنجامدەدرێن، کە پێشتر لە کۆبونەوەی سەرۆک وەزیران و نوێنەرەکانیان بڕیاریان لەبارەوە دراوە.

سه‌عد حەدیسی ئاشکراشی کرد؛ بۆ رەخساندنی دەرفەتی کار، حکومەت بڕیاری دەستەبەرکردنی (55) هەزار پلەی وەزیفی دەرکردوە بۆ سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت بەتایبەتی بۆ کاراکردنەوە کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازیی و پرۆژەی بچوک و مامناوەند، لەگەڵ ئەوەشدا دووبارە راهێنان بە (40) هەزار کەس دەکرێت لە بواری پیشەیی و لە رێگەی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتییەوە بۆ کارکردن بەرامبەر کرێی رۆژانە، بە ئامانجی بوژاندنەوەی زیاتری ئابووری وڵات و پێشخستنى كه‌رتى گشتى له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌.

ماوه‌ی چه‌ندین ڕۆژه‌ خۆپیشاندانی  به‌رفراوانى هاوڵاتیانى عێراق له‌ شارو شاره‌كانى باشوورى ناوه‌راست له‌ دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و هه‌لی كار سازكراو له‌ به‌شێكیاندا گرژی و ئاڵۆزی تێكه‌وتووه‌، حكومه‌تی عێراقیش بۆ ڕێگریكردن له‌ فراوانبوونی خۆپیشاندانه‌كان چه‌ند بریارێكى ده‌ركردووه‌ له‌پێناو باشتر كردنى خزمه‌تگوزاریه‌كان.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.