بەپێی راپۆرتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لە نێوان 20 تا 30 هەزار چەكداری داعش لە عێراق و سوریا ماون ، هەر چەند ئەم رێكخراوە تیرۆریستیە شكستی گەورەی بە خۆوە بینیوە .
بەپێی راپۆرتەكەش لە نێوان 3 تا 4 هەزار تیرۆریستی داعش لە لیبیان كە خەریكن چەكدارەكانی ئەم رێكخراوە لەو وڵاتە بەرەو ئەفغانستان دەچن .
بەپێی گوتەی چاودێران ژمارەی چەكدارانی داعش بەو پێیەی كە پێشبینی كراوە لە نێوان سوریا و عێراق بە یەكسانی دابەش بوون و لە نێوان ئەم چەكدارانەش چەكداری بیانی تێدایە .
لە راپۆرتەكەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان هاتووە كە ئێستا هاتنە ناو رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە لایەن بیانیەكانەوە وەستاوە . هەروەها سەرچاوەی دارایی و ئابووری ئەم رێكخراوە خەریكە ووشك دەبێت
سوهێل تاهیر عەبدولڵا : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.