سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، رایده‌گه‌ێنێ، رێگه ناده‌ن له رێگه‌ی خاكی وڵاته‌كه‌یه‌وه هێرش بكرێته سه‌ر توركیا.
حه‌یده‌ر عه‌بادی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ھه‌فتانه‌ی خۆی له شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق رایگه‌یاند : له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كه بۆ توركیا ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، تاوتوێی پرسی ئاو، ئابووری، وه‌به‌رھێنان و ئاسایش ده‌كه‌ین، توركیا وڵاتی دراوسێی ئێمه‌یه و رێگه ناده‌ین له رێگه‌ی خاكی وڵاته‌كه‌مانه‌وه هێرش بكرێته سه‌ر ئه‌و شوێنه.
عه‌بادی باسی له پاراستنی سنووری نێوان توركیا و عێراق كرد و گوتی: ھێزه‌كانمان راسپاردووه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سنووری توركیا و عێراق.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.