پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له گهرلهری زاموا له شاری سلێمانی ، به ئاماده‌بونی به‌رپرسان و ھونه‌رمه‌ندانی شاره‌كه ، پێشانگای فۆتۆگرافی ھاوچه‌رخ و دیجیتاڵ ئارت كرایه‌وه.
سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگاكه، دڵشاد به‌ھادین له‌و باره‌یه‌وه به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: پێشانگاكه له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی گه‌له‌ری زاموایه و بۆ وه‌رزی ئه‌مجاره‌ی زاموا ئیشمان له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه‌ی كاركردن كردووه بۆ فۆتۆی ھاوچه‌رخ و دیجیتاڵ ئارت.
هه‌روه‌ها گوتی: بۆ یه‌كه‌مجاره پێشانگایه‌كی له‌م شێوه‌یه له ھه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه و كار له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه نوێیه‌ی فۆتۆ و كاری وێنه‌یی ده‌كرێت.
شایانی باسه پێشانگاكه وه‌رزییه‌و ماوه‌ی سێ مانگ ده‌خایه‌نێت و تێیدا ٧٥ كاری وێنه‌یی ١٦ ھونه‌رمه‌ند نمایش كراوه.
دڵشاد به‌ھادین ئه‌وه‌شی گوت:" ھێمای ئه‌و كارانه‌ی له پێشانگاكه‌دا نمایش كراون ئاماژه به بۆن و به‌رامه‌ی جه‌نگ ده‌كه‌ن و ھه‌وڵمانداوه پاشماوه‌كانی جه‌نگ له رێگه‌ی ئه‌م پێشانگایه‌وه بخه‌ینه روو كه تائێستا به‌و شێوازه كاری له‌سه‌ر نهكراوز
سه‌رچاوه/ AA
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.