Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 07:38

نووسه‌رانی عێراق "خه‌سرۆ جاف" خه‌ڵات ده‌که‌ن

هه‌میشه‌ رۆلێكی داهێنه‌رانه‌ی هه‌ی
کوردستان TV
100%

له‌چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی یه‌كێتی گشتی ئه‌دیب و نوسه‌رانی عێراق، وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتییه‌كه‌ سه‌ردانی شاری هه‌ولێریان كرد به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاتی رێزلێنان و به‌رزنرخاندنی پۆلێك له‌ ئه‌دیب و شاعیر و داهێنه‌رانی بواری وێژه‌ی كوردی له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر.

وه‌فده‌كه‌پێكهاتبوو له‌ ئیبراهیم خه‌یات ئه‌مینداری گشتی و حوسێن جاف جێگری یه‌كه‌می ئه‌میندار و سه‌عد جه‌میل فه‌تتاح ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گشتی یه‌كێتی گشتی ئه‌دیب و نووسه‌رانی عێراق، به‌ ئاماده‌بوونی سۆران عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی چاپخانه‌كانی كوردستان و عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌دیب و رۆشنبیران، خه‌ڵاتی رێزلێنانی جه‌واهیری له‌لایه‌ن ئیبراهیم خه‌یات ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتییه‌كه‌ پێشكه‌ش به‌ خه‌سرۆ جافی رۆماننووس و ئه‌دیب و ئه‌ندازیاری كورد كرا.          

سۆران عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی چاپخانه‌كانی كوردستان، ستایشی ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌‌ی یه‌كێتی گشتی ئه‌دیب و نووسه‌رانی عیراقی كرد بۆ رێزلێنان له‌ خه‌سرۆ جاف، كه‌ هه‌میشه‌ رۆلێكی داهێنه‌رانه‌ی هه‌یه‌ له‌ بواره‌كانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و رۆشنبیریی كوردیدا.

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.