Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 05:35

وەزارەتی دارایی راگەیەندراوێک لەبارەی موچەو دەرماڵە بڵاودەکاتەوە

بە شێوەی مانگانە لە گەڵ مووچەكەیان
کوردستان TV
#8
100%


وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رێنماییەک بڵاودەکاتەوەو ئاماژە بەوەدەکات ئەو فەرمانبەرانی موچەو دەرماڵەیان بۆ خەرج نەکراوە بەپێی رێنماییەکانی وەزارەت بۆیان خەرجدەکرێت.

له‌ راگه‌یه‌نداوێكدا وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌، بەپێی رێنمایی دارایی ژمارە 17ی وەزارەتی دارایی و ئابووری كە لە 9ی ئاب دەرچووە و واژۆی، وەزیری دارایی و ئابووری بەسەرەوەیە  و بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگاكان نێردراوە ئاماژە بە جیاوازی مووچە و دەرماڵە دەكات.

لە رێنمایەكە باس لەوەكراوە كە مووچەخۆرانی حكومەتی هەرێم بە هەڵە كەمتر یا زیاتری مووچە یا دەرماڵەیان بۆ خەرجكرابێت لە هەردوو ساڵی 2014 و 2015 مانگانە جیاوازی مووچەكەیان بۆ خەرجبكرێت بە شێوەی مانگانە لە گەڵ مووچەكەیان.

پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیاریدا بوو كە جیاوازی مووچە  بۆ ساڵەكانی 2016 و 2017 و 2018  خەرجبكرێت.

دەقی رێنمایەكە:

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.