Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 20:37

ڕۆژنامه‌نووسێکى وه‌رزشى چه‌مچه‌ماڵ به‌لاوى ساڵ هه‌ڵبژێردرا

ئه‌مجۆره‌ خه‌ڵاتانه‌ هانى ئێمه‌ زیاتر ده‌دات خزمه‌تى لاوانى وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین
کوردستان TV
100%

له‌ ڕۆژى جیهانى لاواندا چه‌ندین مه‌راسیم و ئاهه‌نگى جیا جیا به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ ڕێكخرا، له‌ شارى چه‌مچه‌ماڵ ، خه‌ڵاتى لاوى ساڵ به‌خشرایه‌ نووسه‌ر شیكه‌ره‌وه‌ى یاریی تۆپى پێ هه‌وراز كاوه‌ و وه‌كو لاوى سالێ ئه‌و شاره‌ دیارى كرا، پاش وه‌رگرتنى خه‌ڵاته‌كه‌ هه‌وراز سوپاسى هه‌مووانى كرد وتى: له‌ ڕاستیدا ئه‌مجۆره‌ خه‌ڵاتانه‌ هانى ئێمه‌ زیاتر ده‌دات خزمه‌تى نه‌ته‌وه‌ و لاوانى وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین، بێجگه‌ له‌وه‌ ئه‌مه‌ شانازییه‌كى گه‌وره‌یه‌ مرۆڤ پێش ئه‌وه‌ى بمرێت ڕێزى لێبنرێت، ئێمه‌ وه‌رزشمان بۆ خۆمان كردووه‌، به‌ڵام پاداشت بكرێن زیاتر دڵشاد و ئومێدمان پێده‌دات بۆ كارى باشتر و مێژوویى.

هه‌وراز كاوه‌
له‌ ساڵى 1984 له‌دایكبوو
خاوه‌نى بڕوانه‌ى زانستى وه‌رزشى وڵاتى ئێرانه‌
خاوه‌نى پێنج په‌رتوكى گه‌وره‌یه‌ له‌بوارى یاریی تۆپى پێ
 هه‌روه‌ها له‌ چه‌ندین سیمینا ر و خولدا به‌شداریكردووه‌،  تا ئێستا له‌ ڕۆژنامه‌ و گۆڤار و پێگه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان بابه‌ت و شیكردنه‌وه‌كانى بڵاوده‌كاته‌وه‌، له‌ ده‌یان كه‌ناڵى ئاسمانی شرۆڤه‌ بۆ یارییه‌ جیهانییه‌كان ده‌كات و شاره‌زاى باشى له‌ زمانى كوردیدا هه‌یه‌.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.