Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:43

ئه‌نقه‌ره‌ په‌یمان ده‌دات ڕێکارێک بگرێته‌ به‌ر به‌ڕووى ئه‌و پلانه‌ى دژى تورکیا کراوه‌

چونكه‌ په‌یوست نه‌بوون به‌ ئازادكردنى قه‌شه‌ى ئه‌مریكى
ئه‌نقه‌ره‌ په‌یمان ده‌دات ڕێكارێك بگرێته‌ به‌ر به‌ڕووى ئه‌و پلانه‌ى دژى توركیا كراوه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، بیرات ئه‌لبه‌یره‌ق وه‌زیرى داراى توركیا ڕایگه‌یاند: ئه‌نقه‌ره‌ ئامده‌یى خۆى ده‌ربریوه‌ تا ڕێكارێك بگرێته‌ به‌ر دژ به‌و پلانه‌ى رووبه‌روى توركیا كراوه‌ و به‌هاى لیره‌ى توركى دابه‌زیوه‌ به‌هۆى كێشه‌كانى نێوان توركیا و ئه‌مریكا.

وه‌زیرى داراى توركیا هه‌روه‌ها وتى: له‌ڕۆژى دووشه‌مه‌وه‌ دامه‌زراوه‌كانمان كارى پێویست ده‌كه‌ن بۆ ئارامكرنه‌وه‌ى بازاره‌كان.

هه‌روه‌ها درێژه‌ى قسه‌كانى دا وتى: پلانى كاره‌كه‌مان بارى بانكه‌كان و كۆمپانیا بچوك و مامناوه‌ند ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ به‌ سه‌ختى زه‌ره‌رمه‌ندبوون له‌لایه‌ن ڕووخانى لیره‌.

هاوكات وه‌زیرى ناوخوى توركیا ڕایگه‌یاند ڕێگا یاسایى پێویست دژى لێدوانه‌كانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌گرێنه‌ به‌ر كه‌ تێبینى نه‌رێنى له‌سه‌ر ئابوورى دروست بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌. 

گرژییه‌كانى نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن به‌رده‌وامه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ لیره‌ى توركى به‌ردوام دابه‌زینى به‌هاكه‌ى زیاتر به‌خۆوه‌ بینى 16 له‌ سه‌د له‌ به‌هاى به‌رامبه‌ر به‌ دۆلارى ئه‌مریكى دابه‌زى و تا گه‌یشته‌ نزمترین ئاست دواى بریاره‌كه‌ى تره‌مپ.

جێى ئاماژه‌یه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا هه‌ینى رابردوو باجى گومركى به‌سه‌ر ئه‌له‌منیۆن و ئاسن و شیشى توركیادا سه‌پاند و پێشتریش واشنتۆن سزاى به‌سه‌ر دوو وه‌زیرى داد و ناوخۆى توركیا سه‌پاند چونكه‌ په‌یوست نه‌بوون به‌ ئازادكردنى قه‌شه‌ى ئه‌مریكى ئه‌ندرۆ برونسۆن كه‌ له‌ توركیا به‌ تۆمه‌تى سیخۆرى دادگایى كراوه‌.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێرشانى/ سیروان عه‌زیز 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.