بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامیی ئاڵۆزییه‌كانی سنووری وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ غه‌ززه وتی: ئیسڕائیل خوازیاری ئه‌وه‌یه كه ئاگر به‌ستێكی یه‌كجاریی له‌گه‌ڵ حه‌ماس به‌رقه‌رار ببێت.
ناتانیاهۆ رۆژی رابردوو له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی كابینه‌كه‌یدا وتی كه ئێمه وا خه‌ریكین له‌گه‌ڵ تیرۆریسم ده‌جه‌نگین و له درێژه‌دا وتیشی: خواستی ئێمه روون و ئاشكرایه، ئێمه ئاگربه‌ستێكی یه‌كجاریی و هه‌میشه‌ییمان ده‌وێت و به كه‌متر له‌وه‌ش رازیی نابین.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل باسی له‌وه‌ش كرد كه سوپای وڵاته‌كه‌ی تا ئێستا به سه‌دان بنكه‌ی سه‌ربازیی حه‌ماسیان به ئامانج گرتووه و له‌گه‌ڵ هه‌ر هێرشێكیشدا زیانی زیاترمان به‌م گروپه گه‌یاندووه، به‌ڵام با ئه‌وان ئاگاداربن كه ئه‌م هه‌نگاوه به‌مزووانه كۆتایی پێنایه‌ت.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.