كه‌مێك به‌ر له ئێستا له ناحیه‌ی ڕه‌شادی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك، بۆمبێكی چێمندراو به پۆلیسی فیدڕاڵ‌دا ته‌قیه‌وه و كوژراو و برینداری لێكهوتهوه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: كاتژمێر 9:40 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆمبێكی چێندراو به پۆلیسی فیدڕاڵ‌دا ته‌قییه‌وه و به پێی زانیارییه‌كانیش له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه دوو پۆلیس به ناوه‌كانی ( عادل عه‌باس كه‌ریم ، عه‌لی عه‌بدولحسێن) كوژران و پۆلیسێكی تریش به سه‌ختی بریندار بوو.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ كوردستان تیڤی ڕاشیگه‌یاند: به پێی زانیارییه‌كان ئه‌و بۆمبه له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه چێنراوه و ئامانجیشی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵ بووه.
هه‌ڵۆ جه‌باری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.